Heman Hussein Yaseen
23 نیسان 2025•نوێکردنەوە: 24 نیسان 2025
هەولێر - AA
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، ژان نۆئێل بارۆت لە ڕێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر گەیشتە ھەرێمی کوردستان و لەلایەن بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەفین دزەیی پێشوازی لێکرا.
بڕیارە لە سەردانەکەیدا، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، ژان نۆئێل بارۆت لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی کۆببێتەوە و دواتر لە کۆنگرەیەکی ھاوبەشی ڕۆژنامەوانییدا تەوەرەکانی نێو کۆبوونەوەکە بخرێتەڕوو.
جێی ئاماژەیە ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، ژان نۆئێل بارۆت بە سەردانێکی فەرمیی گەیشتبووە بەغدا و لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق فوئاد حوسێن کۆببووەوە.