Heman Husseın Yaseen
21 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 22 کانوونی دووەم 2020
هه‌ولێر - AA
وەزیری بەرگری ئیتاڵیا، لۆرێنزۆ گوێرینی گەیشتە ھەولێر و لەلایەن وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێم، شۆڕش ئیسماعیل پێشوازی لێ‌کرا.

ئه‌مشه‌و وەزیری بەرگری ئیتاڵیا، لۆرێنزۆ گوێرینی گەیشتە فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ھەولێر و لەلایەن وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێم، شۆڕش ئیسماعیل و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی سه‌ربازی پێشوازی لێ‌کرا.
جێی ئاماژه‌یه رێکەوتی ١٧ی١٢ی ٢٠١٩، وەزیری بەرگری ئیتاڵیا، لۆرێنزۆ گوێرینی سه‌ردانی هه‌ولێری كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه.
ئیتاڵیا له‌دوای ساڵی ٢٠١٤ نزیكه‌ی هه‌زار و ٤٠٠ راوێژكاریی سه‌بازیی له عێراق جێگیركرد كه له‌و ژماره‌یه‌ش ٨٠٠ راوێژكار له هه‌رێمی كوردستان راهێنان به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن.