Heman Hussein Yaseen
09 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 10 ئادار 2020
ههولێر - AA
وهزیری شارهوانی و گهشتوگوزار لە حكوومهتی ههرێمی كوردستان، ساسان عهونی رایگەیاند کە لە ساڵی ٢٠٢٠دا، نزیکەی ٣٥ پڕۆژەی گەورە و ستراتیجی کە ئەولەویەت بۆ پڕۆژەکانی ئاوی خواردنەوە دەبێت جێبەجێ دەکرێن و بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانیش بۆ دابینکردنی بوودجەی پێویست بۆ تەواوکردن و جێبەجێکردنی پڕۆژەکان دەرچووە.
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاردا ھاتووە ''وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ژمارەیەکی یەکجار زۆر پڕۆژەی ھەیە کە بەشێک لەو پڕۆژانە پرۆژەی بەردەوامن''.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەبارەت بە پلانی حکوومەت بۆ جێبەجێکردن و تەواوکردنی پڕۆژەکان رایگەیاندووە ''لە پلانی ساڵی ٢٠٢٠دا ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان و وەزارەتی پلاندان، بڕیاری دابینکردنی بوودجەی پێویستییان بۆ نزیکەی ٣٥ پڕۆژە داوە کە ئەولەویەتی ئەو پڕۆژانەش بۆ پڕۆژەکانی ئاوی خواردنەوەن، ھەروەھا پڕۆژەکانی دیکەی ژێرخانیش، وەک تۆڕێکی شەقام لەناو شار و شارۆچکەکان و ھەندێک خزمەتگوزاری دیکەش کە بۆ ھاووڵاتییان پێویستن''.
سەبارەت بە جۆر و شوێنی جێبەجێکردنی پڕۆژەکانیش، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاندووە ''ئەوەی کە ئەولەویەتی لە پڕۆژەکان وەرگرتووە، تەواوکردنی پڕۆژە گەورەکان و پڕۆژە ستراتیجییەکانی ئاوی خواردنەوەن کە ھەموو شار و شارۆچکەکانی کوردستان دەگرنەوە''.