06 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 07 مای,س 2021
هەولێر - AA
چەكدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی پەكەكە، پەلاماری خاڵێكی هێزی پێشمەرگەیان دا لە دەڤەری برادۆست سەربە ناحیەی سیدەكان باکووری پارێزگای هەولێر.
لەم بارەیەوە فەرماندەی فەرماندەیی هەڵگورد، بەهرام عەریف یاسین لە لێدوانێکی بۆ دەزگاکانی راگەیاندن ئاماژەی بەوەدا، "چەكدارانی پەكەكە لە ناوچەی گردخێوەتی دەڤەری برادۆست، هێرشیان كردووەتە سەر ئەو خاڵەی هێزی پێشمەرگە كە پێشمەرگەكانی سوپای باڵەك لە خاڵەكەدان و لە هێرشەكەدا، چەكی ئار بی جی و بی كەی سی و چەكی سووكیان بەكارهێناوە".
بەگوتەی بەهرام عەریف یاسین هێزەکانیان بەتوندی وەڵامی پەلامارەکەی پەکەکەیان داوەتەوە و هیچ زیانێكی گیانی لە ریزی هێزەکانی پێشمەرگەدا نەبووە.
رۆژی ١٢ی ئاداری رابردوو لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێک کە لەلایەن چەکدارانی سەربە رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە چێنرابوو بە ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی پێشمەرگەدا، پێشمەرگەیەک شەهید و یەکێکی دیکەیش بریندار بوون.