Heman Hussein Yaseen
01 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 01 مای,س 2021
هەولێر - AA
سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی لە پەیامێکدا بەبۆنەی رۆژی جیھانی کرێکارانەوە پیرۆزبایی لە کرێکارانی کوردستان و عێراق دەکات.
بەبۆنەی جەژنی کرێکارانەوە لە پەیامێکی سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی دا ھاتووە: "بە بۆنەی یەکی ئایار، رۆژی جیھانیی کرێکاران، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی کرێکارانی کوردستان و عێراق و جیھان دەکەم".
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا ھاتووە: "رێز و پێزانینم بۆ ئەرک و ماندووبوون و ھێزی بیر و بازووی کرێکارانی کوردستان ھەیە کە لە دۆخێکی نالەباری ئابوورییدا، بەردەوامن لە خزمەتکردنی کوردستان".
سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا پاراستنی ماف و دەستەبەرکردنی ژینگەیەکی تەندروستی بۆ کرێکاران دووپاتکردووەتەوە و تیاییدا ھاتووە: "لەم بۆنەیەدا، پابەندبوونی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە پاراستنی مافەکانی کرێکاران و دەستەبەرکردنی ژینگەیەکی لەباری کارکردن کە سەلامەتی و تەندروستییان لە بەرچاو بگیرێت لە ھەردوو کەرتی گشتی و تایبەتیدا، دووپات دەکەینەوە".