Heman Hussein Yaseen
03 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2020
ھەولێر - AA
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە سێیەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سەرکۆماری پشووتری عێراق و سکرتێری گشتی پێشووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، جەلال تاڵەبانی، له تۆڕی کۆمەڵایەتیی پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیاییدا ئاماژەی بە رۆڵ و دونیابینی جەلال تاڵەبانی لە قۆناغە جیاجیاکاندا کردووە.
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا نووسیوویەتی: ''لە یادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلالدا، بە رێز و پێزانینەوە خەبات و تێکۆشانی دوور و درێژی لەپێناو ئازادیی گەلی کوردستاندا بە بیر دەھێنینەوە و لە ھەموو کاتێک زیاتر ھەست بە بۆشایی و رۆڵی گرنگ و دونیابینی و پێویستییان دەکەین''.
رۆژی سێی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧، سەرکۆماری پێشووتری عێراق و، سکرتێری گشتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، جەلال تاڵەبانی دوای مانەوەی چەند مانگێک لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەڵمانیا، کۆچی دوایی کرد.