Fakhradin Ibrahim Mohammad
20 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 21 ئادار 2020
هه‌ولێر - AA
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مه‌سرور بارزانی به بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی كوردی و جه‌ژنی نه‌ورۆزه په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه.
سه‌ره‌تای په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی به پیرۆزبایی له پێشمه‌رگه و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان ده‌ستیپێكردووه و هاتووه، "پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی گەلی کوردستان و بەتایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان دەکەم. هیوادارم مایەی خێر و خۆشی بێت بۆ خەڵکی کوردستان".
مه‌سرور بارزانی له په‌یامه‌كه‌یدا بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا و لێکەوتە ئابوورییەکانی وه‌بیر خه‌ڵكی كورداستان دێنێته‌وه و ده‌ڵێت، "سوپاستان دەکەم بۆ پابەندبوونتان بە رێنماییە تەندروستییەکان و ئەو رێکارانەی بۆ سەلامەتی و پاراستنی ئێوەی خۆشەویست گرتوومانەتەبەر لەوانەش سنووردارکردنی هاتوچۆ. دڵنیاین بە هاوکاری یەکتر ئەم قەیرانەش تێدەپەڕێنین وەک چۆن لە رابردوودا بە خۆڕاگرییەوە بەسەر زۆر باردۆخی سەختدا زاڵ بووین".
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان وێڕای ئاواته‌خوازی کوردستانێكی بەهێزتر و ئاوەدانتر، ده‌ڵێت "هیوادارم ئەم ئاستەنگیانەی هاتوونەتە پێشمان، ببنە دەرفەتێک بۆ بەخۆداچوونەوە و خۆپارێزیی زیاتر لە داهاتوودا و، لە ئاستی ئابووریش زیاتر هانمان دەدات بۆ بەردەوامبوون لە سەر جێبەجێکردنی پرۆسەی چاکسازی دارایی و کارگێڕی کە یەکێک لە کارە لە پێشینەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە. بە تایبەتی کە ئێمە هەر لە سەرەتای دەستبەکاربوونمانەوە جەختمان لە سەر سیاسەتی هەمەچەشەنکردنی ئابووری هەرێمی کوردستان و پشت نەبەستن بە تاکە سەرچاوەیەکی داهات کردووەتەوە و، ئەم دۆخەی ئێستاش، سوورترمان دەکات لە سەر بەردەوامبوون لەم چاکسازیانەدا".