Zana Natık Kerem
06 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 12 مای,س 2022
ھەولێر ــ AA
تیمەکانی گەشتوگوزار و شارەوانیی چۆمان و سۆران، گۆمی فێڵاو لە قەزای چۆمان و دەوروبەریان خاوێن کردەوە.
وەزارەتی شارەوانی گەشتوگوزار لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکردەوە کە لە ڕۆژانی جەژندا، ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیاران سەردانی گۆمی فێڵاو-یان کردووە و لەلایەن بەشێک لە گەشتیاران گۆمەکە پیس کراوە.
ئاماژەی بەوەیش داوە کە تیمەکانی گەشتوگوزار و شارەوانیی چۆمان و سۆران، گۆمی فێڵاو و دەوروبەریان خاوێن کردووەتەوە.