Heman Hussein Yaseen
01 ئادار 2026•نوێکردنەوە: 01 ئادار 2026
هەولێر - AA
چەند هێرشێک بۆسەر فڕۆکەخانە و کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ئەنجامدرا.
ئێستا چەند دەنگێکی گەورە لە هەولێر بیسترا و دواتر لە ئاسمانەوە بەرپەرچدانەوەی سیستەمی بەرگریی بینرا.
پاشان ئاگر و دووکەڵێکی زۆر بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بەرزبووەوە و بە بەردەوامیش دەنگی تەقینەوە دەبیسترێت.
تا ئامادەکردنی هەواڵەکە زەرەر و زیانەکان دیارنین بەڵام ڕێگاکانی دەوروبەری فڕۆکەخانە داخراون.
هاوکات بەپێی گرتە ڤیدیۆکانی لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی بڵاوبووەتەوە، پاشماوەی چەند تەنێک کەوتووەتە چەند گەڕەکێکی ناو شاری هەولێر.