Heman Hussein Yaseen
13 نیسان 2024•نوێکردنەوە: 13 نیسان 2024
هەولێر - AA
بەهۆی زیادبوونی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل، هۆڵەندا کارەکانی باڵیۆزخانەی خۆی لە تاران و کۆنسوڵخانەکەی لە هەولێر ڕاگرت.
لە بڵاوکراوەیەکی ماڵپەڕی فەرمی کۆنسوڵخانەی هۆڵەندا لە هەولێر، ئاماژە بەوەکراوە کە بەهۆی زیادبوونی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل، باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە تاران و کۆنسوڵخانەکەیان لە هەولێر لە ڕۆژی یەکشەممەوە ١٤ی نیسان کارەکانی ڕادەگرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە کە ڕۆژی دووشەممە وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا بڕیار لە کردنەوە یان داخستنی کۆنسوڵخانەکە دەدات.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ماوەی چەند ڕۆژێکە گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل بەرزبووەتەوە و مەترسی پێکدادانی ڕاستەوخۆ لە نێوانیاندا هەیە.
هاوکات وەزارەتی دەرەوەی ھۆڵەندا لە ڕاگەیاندراوێکدا، ئاماژەی بەوەداوە کە لەئێستادا، ناتواندرێت دۆخی ئاسایشی ئیسرائیل بە ھۆی گرژییەکان لەگەڵ ئێراندا، پێشبینی بکرێت و داوای لە ھاووڵاتییانی کرد کە گەشتە خێزانێکانیان بۆ ئیسرائیل دوابخەن.