Heman Hussein Yaseen
07 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2021
هەولێر - AA
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی وەزیران بەسەرپەرشتی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی کۆبووەوە
لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دۆخی ئێستای ھەرێمی کوردستان لە رووی سیاسیی و ئابووری و تەندروستییەوە دەکرێت و بڕیاریشە دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بخاتەڕوو.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە کە کاتژمێر ١٢:٣٠ی ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیی ساز دەکات و باس لە دۆخی ئێستای ھەرێمی کوردستان و دوا پەرەسەندنەکانی پەیوەندی لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی دەکات.