Bekir Aydoğan
17 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2020
هه‌ولێر – AA
گۆڕستانی مێژوویی توركمانه‌كان له هه‌ولێر كه به "گۆڕستانی گه‌وره" ناسراوه پێویستی به نۆژه‌نكردنه‌وه‌یه.
گۆڕستانی گه‌وره كه له نزیك قه‌ڵای دێرینی هه‌ولێره‌وه‌یه، مێژووه‌كه‌ی بۆ سه‌رده‌می خه‌لیفه‌ی دووه‌می راشیدی عومه‌ری كوڕی خه‌تاب ده‌گه‌ڕێته‌وه. جگه له قسه‌ڕۆیشتوو و پیاوماقوڵانی شاره‌كه هه‌روه‌ها گۆڕی چه‌ندین شێخ، سه‌ید و موریده‌كان له‌وێ به‌خاك سپێردراوه.
ئه‌م گۆڕستانه مێژوویییه كه ته‌لاری هه‌ڵتۆقیوو له ده‌روبه‌ری به‌رز بوونه‌ته‌وه له‌لایه‌ن ده‌سته‌یه‌كی خۆبه‌خشه‌وه كه خه‌ڵكی هه‌ولێر پێكیان هێناوه خزمه‌ت ده‌كرێت. له ئێستادا ئه‌م گۆڕستانه پێویستی به نۆژه‌نكردنه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته یه‌كێك له ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی شاره‌كه.
حاجی موشتاق عه‌بدوڵڵا كه گرنگی زۆر به گۆڕستانه‌كه ده‌دات به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی رايگه‌یاند، كه گۆڕستانی گه‌وره یه‌كێكه له گۆڕستانه هه‌ره دێرینیهكانی هه‌ولێر و مێژووه‌كه‌ی بۆ سه‌رده‌می ئیمامی عومه‌ر بۆ نزیكه‌ی ١٤٠٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه.
حاجی موشتاق به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه گۆڕی چه‌ندین نه‌وه‌ی كاربه‌ده‌سته باڵاكانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له‌و گۆڕستانه به‌خاك سپێردراون، گوتی: "لێره چه‌ندین گۆڕی سه‌رده‌می سه‌لجوقی، قه‌ره‌قۆینلو، ئاققۆینلو و ئیلهانلییهكان ده‌بیندرێن. گۆڕی زۆربه‌ی توركمانه‌كانی قه‌ڵات لێره به‌خاك سپێردراون".
وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی، ئایدن مه‌عروف به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه گۆڕستانی گه‌وره یه‌كێكه له هێماكانی هه‌ولێر، گوتی: "گۆڕی باپیران و كه‌سوكار و خزمانمان له‌وێ به‌خاك سپێردراوه. پارێزگای هه‌ولێر خزمه‌تگوزاری بۆ دابین كردووه. ئێستا كه‌سانێك به شێوه‌ی خۆبه‌خش خزمه‌تی ده‌كه‌ن. گۆڕستانه‌كه پێویستی به خزمه‌تكردنی زیاتر و نۆژه‌نكردنه‌وه‌یه".
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا له ئاژانسی هه‌ماهه‌نگی و هاریكاری توركیا TİKA ، بوله‌ند كۆركماز له‌مباره‌یه‌وه گوتی: "گۆڕستان به جۆرێك له جۆره‌كان وه‌ك تاپۆی ئه‌و خه‌ڵكه وایه كه له ولاته‌كه ده‌ژین و بوونی ئه‌وان له‌وێ ده‌سه‌لمێنێت. هه‌رچه‌ند نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ته‌واوی گۆڕستانه بودجه‌یه‌كی باشی ده‌وێت. به‌ڵام ئێمه له‌لای خۆمانه‌وه ده‌مانه‌وێت ئه‌گه‌ر بۆ به‌شێكی گۆڕستانهكهیش بێت ئه‌وه‌ی له تواناماندا بێت بۆی بكه‌ین".