Heman Hussein Yaseen
16 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 17 شوبات 2021
ههولێر - AA
نێردهی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یارمەتیدانی عێراق (یونامی) لە تویتێکدا خەمباری خۆی بۆ ھێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردووی سەر ھەولێر دەبڕیووە و تیایدا ھاتووە ''بەداخین بۆ ھێرشە مووشەکییەکە خوێناوییەکەی سەر ھەولێر. ئەم جۆرە کارە قێزەونە ھەڕەشەی جیددی لەسەر سەقامگیری دروست دەکات. عێراق پێویستە لە رکەبەریی (دەرەکی) بپارێزرێت. ئێمە داوای دانبەخۆداگرتن و ھەماھەنگیی چڕوپڕی نێوان ھەولێر و بەغدا دەکەین بۆ پەلکێشکردنی تاوانباران بۆ بەردەم دادگا''.
شەوی رابردوو چەند مووشەکێک ئاراستەی شاری ھەولێر و دەورووبەری کران و بەگوتەی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان له هێرشەکەدا، سێ کەس برینداربوون و بەگوتەی ھێزی ھاوپەیمانانیش، پێنج کەس لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر بەھۆی ھێرشەوە برینداربوون و کەسێکیش گیانی لەدەستداوە، لەئێستاشدا دەزگا ئەمنییەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لهبارهی هێرشهكهوه و توانراوه ئهو ئۆتۆمبێله بدۆزرێتهوه كه مووشهكهكانی لەسەرییەوە ئاراستهی ههولێر كراوه.