Muhammet Ali Kemal
02 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 03 نیسان 2017
ستۆکهۆڵم- AA
دوای نزیکەی چوار مانگ لە رێورەسمی دابەشکردنی خەڵاتی نۆبل لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید، ئەوە راگەیەنرا کە گۆرانیبێژی ئەمریکی، بۆب دیلان شایستەی وەرگرتنی خەڵاتی نۆبلی بواری ئەدەبیات، زانراوە.
بەپێی هەواڵێکی تەلەڤیزیۆنی حکوومی SVT، گۆرانیبێژی ئەمریکی، بۆب دیلان لە ستۆکهۆڵم لەگەڵ لیژنەی دابەشکردنی خەڵاتەکانی نۆبلدا کۆبووەتەوە و مەدالیا و بڕوانامای نۆبلی وەرگرتووە.
هەریەک لە ئەکادیمیستە سویدییەکان کە بەشداریی رێورەسمەکەیان کردووە، ستور ئاڵن و کێل ئێسپمارک ئەوەیان پشتڕاستکردەوە کە دوێنێ نیوەڕۆ رێورەسمەکە ئەنجامدراوە و هیچ زانیارییەکی دیکەیان بڵاونەکردەوە.
دیلان بەهۆی ئەوەی کە ''لە موزیکی ئەمریکیدا توانیویەتی مانایەکی شیعریی نوێ بخوڵقێنێت'' بە شایستەی خەڵاتی نۆبلی بواری ئەدەبیات زانرابوو بەڵام لە رێورەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکاندا رۆژی ١٠ی کانوونی یەکەم، بەشداریی نەکردبوو.
ئەو گۆرانیبێژە دەبێتە خاوەنی خەڵاتێک کە بڕەکەی ٨ ملیۆن کرۆنی سویدییە و بۆ ئەوەش کە پارەکە وەربگرێت، لەماوەی دوو مانگدا کۆنفرانسی نۆبلی نەریتی سازبکات.