چارەنووسی زەرافەکانی باخچەی ئاژەڵان خەڵکی شاری كۆپنهاگنی دانیمارك تووشی نیگەرانی کردووە.
دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی باخچەی ئاژەڵانی کۆپنھاگن زەرافەی جۆری ماریوس گەورە دەکەن تا تەمەنی دهبێته ساڵ و نیو، دواتر لەڕێی دەرزییەوە دەیبوورێننەوە تا تەواو بێھۆش دەبێ. ئنجا وهك خۆرك دهیدهنه شێر و پڵنگە برسییەکانی باخچەکەی ئاژهڵان.
بەرپرسانی باخچەکە دەڵێن ھەموو رۆژانی یەکشەممە کە پشووی حەفتەیە، ئەو زەرافانە بە شێر و پڵنگەکان دەدەن. بڕیاریشیان داوە ئەو نمایشە لە گۆڕەپانێکی کراوەدا ئەنجام بدەن و خەڵکیش ئامادەی بینینی بن.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.