Araz Huseyin
08 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 09 کانوونی یەکەم 2015
بەرپرسی چوارەمین پیشانگای پەرتووك لە دهۆك كەریم بیانی لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵۆ رایگەیاند "ماوەی چوار ساڵە ئەم پیشانگایە لە دهۆك دەكرێتەوە و، ئەمساڵیش وێرایی قەیرانی دارایی و نەبوونی بوودجە و وەستانی پرۆژەی چاپ و بڵاۆكردنەوە، بەڵام نەمان ویست پیشانگاكە بوەستێت و ئەمساڵیش كردمانەووە".
گوتیشی: "باری ئابووری فاكتەرێكە بۆ لەچاپ نەدانی پەرتووك و گەیاندنی بۆ دەستی خوێنەر و نەكردنەوەی پیشانگا، ئەمەیش كاریگەری راستەوخۆیی دەبێت لەسەر رێژەی خوێنەران لە دهۆك".
خاوەنی پەرتووكخانە ئەواب ئەحمەد، بۆ ئاژانسی ئانادۆڵۆ گوتی: "بەراورد بە پارێزگەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان و وڵاتانی دراوسێی رێژەی خوێندنەوە لە دهۆك زۆر كەمە. بەڵام ئێمە لە هەوڵداین بە بەشداریكردن لەم جۆرە پیشانگایانە و داشکاندنی نرخی پەرتووك، حەزوخولیای خوێندنەوە لە نێو هاووڵاتییاندا بەرز بكەینەوە".
بەڕێوەبەری پەرتووكخانەكانی گشتیی دهۆك ئیسماعیل تەها بۆ ئاژانسی ئانادۆڵۆ گوتی: "لە ئێستادا نەخشەوپلانمان هەیە بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی خوێنەرانی پەرتووك و داشكاندنی نرخی پەرتووكەكان و هێنانی ژێدەری زیاتر و ئەگەر ئەم نەخشەوپلانانە سەربگرن ئەوە رێژەی خوێنەر لە دهۆك بەرزدەبێتەوە".
لە سنووری پارێزگای دهۆك تەنها چوار پەرتووكخانەی گشتیی هەیە و ئەمەیش بە بەراورد لەگەڵ پارێزگاكانی دیكەی هەرێمی كوردستان بە بۆچوونی شارەزایان رێژەیەكی زۆر كەمە. چونكە لە سێ پارێزگاكەی دیكەی هەرێم 76 پەرتووكخانەی گشتی هەیە و ئەمەش كاریگەری لە سەر كەمی رێژەی خوێنەر لە دهۆك درووست كردووە.