یەشار کایا سیاسەتمەدار رۆشنبیری کورد، دوای ٢٠ ساڵ جارێکی دیکە دەگەڕیتەوە بۆ تورکیا.
یەشار کایا لەبارەی گەڕانەوەی بۆ تورکیا بە ئاژانسی ئەنادۆڵوی راگەیاند: "دوای ٢٠ ساڵ، جارێکی دیکە دەگەڕێمەوە بۆ وڵاتی خۆم، ژیان لە دووری وڵات و کەسوکاران وەک ژیانی گرتووخانە وایە، ئیتر دەگەڕێمەوە ناو ماڵبات، منداڵ و دۆست و خەڵکی خۆم، بۆیە زۆر خۆشحاڵ و بەختەوەرم."
سەرەتا یەشار کایا لە ئەوروپاوە راستەوخۆ دەچێت بۆ ئەنقەرە پایتەختی تورکیا، چونکە لە دادگا سکاڵای للەسەر تۆمارکراوە.
بڕیارە لە فرۆکەخانەی ئەسەنبۆغا لە ئەنقەرە، ماڵبات و دۆستانی و کۆمەڵناس ئیسمائیل بەشیکچی پێشوازی لێبکەن.