Sidar Can Eren
30 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 03 کانوونی دووەم 2021
دێرسم- AA
لە شارۆچکەی چەمیشگەزەک سەربە پارێزگای دێرسم، ژمارەیەک خانووی کولتووری هەن کە لەنێو خەڵکدا بە "ژووری دەروێشان" ناسراون، ئەم ژوورانە لە بەرد دروستکراون و دیمەنێکی سروشتی و مێژوویی سەرنجڕاکێشیان هەیە.
لە چوارچێوەی پڕۆگرامی پشتیوانی دارایی بۆ گەشەپێدانی گوشتوگوزار و پیشەسازی ئاژانسی گەشەپێدانی فورات، بەبێ ئەوەی شێوەی خانووەکان دەستکاری بکرێت لە رێی پردێکی هەڵواسراوەوە رێگەی سەردانیکردن بۆسەر خانووەکان دروست دەکرێت.
بەم شێوەیە ئەم ژوورە کولتوورییانە دەبنە ناوەندێکی گرنگی گەشتیاری ناوچەکە.
لەو بارەیەوە قایمقامی قەزای چەمیشگەزەک، مەهمەت گودەر لێدوانی بۆ رۆژنامەنووسان دا و باسی لەوە کرد کە بەهۆی بوونی دیمەنێکی دڵڕفێنی سروشتی و چەندین شوێنەواری مێژوویی، ساڵانە ژمارەیەکی زۆر گەشتیار روو لە شارۆچکەکەیان دەکەن.
مەهمەت گودەر ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە چوارچێوەی پڕۆژەی "گەشتوگوزاری ئەشکەوتەکانی ئورارتوو" ئەم ژوورانە دەکرێنە شوێنی گەشتوگوزار و گوتی: "لە چوارچێوەی پڕۆژەی 'گەشتوگوزاری ئەشکەوتەکانی ئورارتوو' رێگای هاتوچۆ و خزمەتگوزاری بۆسەر ئەو خانووە کولتوورییانە رادەکێشرێت کە نزیکەی دوو بۆ سێ هەزار ساڵ بەر لەئێستا و لە سەردەمی شانشینی ئورارتوو دروستکراون".