Hemin Hüseyin
07 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 08 ئاب 2018
هه‌ولێر-AA
رۆمانی ھەولێر لەلایەن رۆماننووس شێرزاد ھەینی بە خوێنەران ناسێنرا و لە مەراسیمێکدا لە بارەگای لقی ھەولێری یەکێتیی نووسەرانی کورد بەخشرایە خوێنەران.
ناوەرۆکی رۆمانەکەی شێرزاد ھەینی ھەندێک بیرەوەری سەردەمی منداڵی نووسه‌ره و باس لە چەند کەسایەتییەکی شاری ھەولێر دەکات لە پیشە جۆراوجۆرەکاندا شوێن په‌نجه‌یان دیاره.
ساڵانی پێشوو له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌دیبان چاپده‌كرا، ئه‌مساڵ بۆ یه‌كه‌مجار له‌سه‌ر ئه‌ركی ئه‌ده‌ب دۆستێك به‌ناو دكتۆر محه‌مه‌د عه‌لی عوزێری به‌رهه‌مه‌كانی رۆماننووس شێرزاد هه‌ینی چاپكرا و خه‌ڵاتێكیش به‌ناو خه‌ڵاتی قه‌ڵا به‌خشرا نووسه‌ر.
عوزێری بڕیاریشی داوه كه ساڵانه له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی به‌رهه‌می ئه‌دیبێك چاپ بكات و خه‌ڵاتی قه‌ڵا ببه‌خشێته ئه‌دیبان.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا و له‌كاتی دابه‌شكردنی رۆمانه‌كه‌ی، رۆماننووس، شێرزاد هه‌ینی سه‌ره‌ڕای سوپاسكردنی ئاماده‌بووان و، گوتی: ''ئه‌مه یه‌كه‌م جاره خه‌ڵاتێك به‌ناوی خه‌ڵاتی قه‌ڵا ده‌درێته ئه‌دیبان له‌كاتی دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه‌كانییان و ساڵی ئایینده، خه‌ڵاتی قه‌ڵا به ژماره ٢ ده‌درێت به ئه‌دیبێكی دیكه و ئه‌مه‌ش به‌شێكه له خزمه‌تكردنی ئه‌دیب و رۆشنبیران''.
ھەر لە مەراسیمەکەدا، خەڵاتێک بەناوی قەڵا بەخشرایە نووسەر و بڕیاریشدرا ھەموو ساڵێک ئەم رێوڕەسمە بۆ نووسەرێکی شاری ھەولێر بەڕێوەبچێت.
شێرزاد ھەینی ساڵی ١٩٥٥ لە ھەولێر لەدایکبووە، یەکێکە لە نووسەرە دیارەکانی کورد، لە بواری نوسین و ئامادەکردن و وەرگێڕاندا زیاتر لە ٥٠ کتێبی بەچاپگەیاندووە.