تەواریقەکانی ناوچەی فەزان لە لیبیا لەسەر زیندوکردنەوەی شەوی خەنە لە زەماوەندی بوکگواستنەوەدا کە نەریتێکی ھەزاران ساڵەی باوباپیرانیانە، بەردەوامن.
شێوازی زەماوەندی تەواریقەکان تا رادەیەک لە شێوازی خەنەبەندانی کوردەواریەوە نزیکە، کە تێیدا سەرەتا زاوا دەچێتە دەرەوە، ئافرەتان لەدەوری بووکەخان کۆدەبنەوە و گۆرانیی فۆلکلۆریی دەڵێن و چەپڵە لێدەدەن. دواتر چەند ئافرەتێکی سەلارە و دنیادیدە ئامۆژگاریی تایبەت لەبارەی ژیانی ھاوسەرگیری بە بووک دەدەن و لەڕووی دەروونییەوە ئارامی دەکەنەوە و ئامادەی دەکەن.
لەمیانی بەڕێوەچوونی ئەو نەریتەی ئافرەتان، زاوا دەچێتە ناو پیاوان و بەخێرھاتنی میوانان دەکا، پاشان میوانان بەیەکەوە نان دەخۆن، ئەو ژەمە بەکۆمەڵە پێی دەگوترێ "ئیفتات" . ئەو نەریتە زۆر کۆنە و نزیکەی ٦٠٠ ھەزار ساڵە وەک زەماوەندی بوکگواستنەوە پەیڕەو دەکرێ.
فەزان یەکێکە لەو سێ ناوچەیەی لیبیای ئێستایان پێکھێناوە، دەکەوێتە باشووری رۆژئاوای تەرابلوسی پایتەخت.