Rewa Mahmood Hasan
25 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 26 مای,س 2021
سلێمانی - AA
بیست و چوارەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گەلاوێژ لە شاری سلێمانی بە پەیڕەوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان دەستی پێکرد.
ئەمڕۆ سێشەممە لە ئۆتێل رامادا لە شاری سلێمانی، بیست و چوارەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گەلاوێژ دەستی بەکارەکانی کرد و بڕیارە سێ رۆژ بخایەنێت.
فێستیڤاڵەکە لەژێر ناونیشانی "دیالۆگی لابردنی ماسکەکان" ئەنجام دەدرێت و تاوەکو رۆژی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت.
بڕیارە لە کۆتا رۆژدا، خەڵات بەسەر یەکەم و دووەم و سێیەمەکانی بوارەکانی شیعر ، چیرۆک و لێکۆڵینەوە دابەش بکرێت.