Göksel Cüneyt İğde
01 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 02 شوبات 2022
سێواس - AA
بەردەوامی بەفربارین شوێنە دێرینەکانی پارێزگای سێواس خۆرھەڵاتی تورکیای بە بەفر داپۆشیوە.
بەفربارین کە لە بەیانی دوێنێوە دەستی پێ کرد و تا درەنگانی شەو بەشێوەیەکی بچڕبچڕ بەردەوام بوو لە سەنتەری پارێزگاکە گەیشتە ٢٥ سەنتیمەتر.
بەفربارین لە شەودا دیمەنێکی ناوازەی بەخشییە باڵەخانە دێرینەکانی سەردەمی سەلجوقی و عوسمانییەکان کە دەکەونە گۆڕەپانی کۆماریی شاری سێواس سەنتەری پارێزگاکە.
مەدرەسەکانی شیفائییە، بوروجییە و دوو منارە، مزگەوتی دێرینی قەڵا و مۆزەخانەی کۆنگرە لەگەڵ بەفرباریندا سپیپۆشبوون.
لەلایەکی دیکەوە، تیمەکانی شارەوانی لە سەنتەری پارێزگاکە و تیمەکانی رێگاوبان و فەرمانگەی تایبەتی پارێزگا لە گوندەوارەکان و لەو شوێنانەی کە بەفر زیاتر باریوە بەردەوامی بە راماڵینی بەفر و رشتنی خوێ دەدەن.