سلێمانی
ئاسەوارێك لەگوندی بێستان سووری دەشتی شارەزوور، وەکو یەكەمین شوێنەواری گواستەوەی مرۆڤ كە مێژووەكەی بۆ هەشت هەزار ساڵ پێش زاینی دەگەڕێتەوە. دەست نیشانکرا.
گوندی بێستان سوور سەر بە ناحیەی عەربەتە و 25 كیلۆمەتر لە باشووری رۆژهەڵاتی شاری سلێمانی دوورە.
زیاتر لە دوو ساڵە تیمێكی پسپۆڕی شوێنەوارناسانی بەریتانی، خەریکی كنە و پشكنینن لە پارچەیەک زەوی بێستان سوور، تیمەكە هێشتا بەردەوامن و چەندین زانیاری گرنگییان لەسەر شوێنەوارەكە و ئاسەوارە دۆزراوەكانی نێو شوێنەوارەكە تۆماركردووە.
ئەو بەڵگانەی تیمەكە دەستیكەوتووە و تۆماریكردوون، ئاماژە بەوە دەكەن ژیان لەو گوندە بۆ نزیكەی هەشت هەزار ساڵ پێش زاین دەگەڕێتەوەو گوندەكە دەكاتە كۆنترین شوێنەواری مێژووی نیشەجێبوونی مرۆڤ.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.