سلێمانی
دوێنێ شەو لەشاڕێی سالم لەشاری سلێمانی، بانگەشەکاران چوونەوە بەگژ یەکترداو تەقە ھاتە ئاراوە، بەڵام پۆلیسی سلێمانی دەڵێ کەس بەھۆی تەقەکردنەوە بریندار نەبووە.
چەند پۆلیسێک کە لەو کاتەدا لەسەھۆڵەکە ئێشکگربوون بۆ AA گوتیان بەشەڕھاتووەکان لایەنگرانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان بوون و ھێشتا روون نییە کامە لایان تەقەیانکردووە.
گەواھیدەران و ئەو کەسانەی لەنزیکەوە رووداوەکەیان بینیوە بۆ AA گوتیان "لەبەردەم بنکەیەکی بانگەشەی گۆڕان لەسەھۆڵەکە، چەند لایەنگرێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان تەقەیانکرد بەئاسماندا" بەڵام نەیانگوت ھۆی چی بووە تەقە ھاتووەتە ئاراوە.
لەلایەکی دیکە سیامەند خەلیل، گوتەبێژی فەرمانگەی تەندروستیی سلێمانی بە AA راگەیاند: لەو ئاڵۆزییانەی ئەمشەو روویاندا، چوار پۆلیس بەسوکی برینداربوون و گەیەنراونەتە نەخۆشخانە.