Rewa Mahmut Hasan
28 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2015
مایکل جاکسۆن دوای مردنیشی بڕە پارەیەکی زۆر دەباتەوە و لە ناولیستی کەسایەتیە بەناوبەنگەکان بۆ جاری سێهەم یەکەم بوو.
گۆڤاری فۆربەس لیستی ئەو کەسانەی بڵاو کردەوە کە دوای مردنیشیان بڕە پارەیەکی باش دەبەنەوە.
لە ناو لیستەکەدا مایک جاکسۆن وەک براوەی یەکەم ناوی هاتووە کە ١١٥ ملیۆن دۆلاری بردووەتەوە و کە لەساڵی ٢٠٠٩ دا لەتەمەنی ٥١ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و لەساڵی رابردوودا بە ١٤٠ ملیۆن دۆلار دیسان لە ریزی یەکەمی لیستەکەدابوو.
دوای مایکل، ئەلڤیس پرەسلی دێت کە وەک پاشای رۆک ناسراوە و بە داهاتی ٥٥ ملیۆن دۆلارەوە لە ریزی دووهەمدایە. دوای ئەویش سنۆپی دێت و بە داهاتی ٤٠ ملیۆن دۆلارەوە لە ریزی سێهەمدایە کە لەساڵی ١٩٧٧ دا بەهۆی نەخۆشی دڵەوە گیانی لەدەست داوە.
لیستی براوەکانی یەکەم بەم شێوەیەن:
مایکل جاکسۆن یەکەمە و ١١٥ دۆلار داهاتەکەیەتی
ئەلڤیس پرەسلی بە ٥٥ ملیۆن دۆلار لەریزی دووهەمدایە
چارلز شکولز بە بڕی ٤٠ ملیۆن دۆلار لە ریزی سێهەمدایە
بۆب مارلی بە ٢١ ملیۆن دۆلار چوارەمە
ئەلیزابێس تایلۆر بە ٢٠ ملیۆن دۆلار لە ریزی پێنجەمدایە
ماریلین مۆنرۆی بە ١٧ ملیۆن دۆلار شەشەم بووە
جۆن لونۆن ١٢ ملیۆن دۆلار داهاتەکەیەتی و حەوتەم بووە
ئەنیشتاین بە بڕی ١١ ملیۆن دۆلار لە ریزی هەشتەمدایە
پاول واڵكەر بە داهاتی ١٠،٥ دۆلارەوە لە ریزی ٩ هەمدایە
بەتی پەیج بە داهاتی ١٠ ملیۆن دۆلارەوە لە ریزی دەهەمدایە.