Hilal Uştuk
23 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 23 حوزەیران 2023
ئیستانبوڵ - AA
١٤هەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ئۆپێرای ئیستانبوڵ کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئۆپێرا و بالێی رێکخرابوو، کۆتاییهات.
چالاکییەکە بە هاوبەشی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئۆپێرا و بالێی ئەنقەرە و ئیستانبوڵ لە ناوەندی رۆشنبیریی ئەتاتورک بەڕێوەچوو.
لەمیانی چالاکییەکەدا گۆرانی "ئایدا" کە یەکێکە لە بەرهەمە ناودارەکان، لەلایەن هونەرمەندی ئیتاڵی ڤینسێنزۆ گریسۆستۆمی تراڤاگلینی پێشکەش کرا کە تێیدا ئەفە کشڵاڵی، ژاکلین چارکچی، موڕاد گونەی، گۆکخان ئوربەن، گۆکتوغ ئاڵپیاشار، سەرکان بۆدور و ئایشەنور ئاییڵدز هاکسۆی-یش چوونە سەر شانۆ.
ئۆرکێسترای ئۆپێرا و بالێی ئیستانبوڵ و کۆرسی ئۆپێرا و بالێی ئەنقەرە و ئیستانبوڵ یاوەری هونەرمەندان بوون.