ئەستەنبوڵ - AA
پاڵەوانی فیلمی گلادیاتۆرە رۆسێل کرۆو کە، لە ئێستادا بەنیازی وێنەگرتنی فیلمێکە لەسەر بە شێک لە جەنگی چاناکالە کە لە نێوان سوپای تورکیا و سوپای ئازناک روویدا کە ھێزێکی ھاوبەشی ئوستوڕاڵی و نیوزلەندی بوون لە جەنگی جیھانی یەکەمدا.
لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنوساندا سەبارەت بە ھۆکاری دەستنیشانکردنی تورکیا بۆ فیلمەکە ,کرۆو ئاشکرایکرد بەشێکی زۆری فیلمەکە تایبەتە بە مێژووی تورکیا و کەسانی ئەو سوپایە کە لە تورکیا ژیاون.
لەبارەی ئەوەی کە ئایا ھیچ ئەکتەرێکی تورک دەناسێت، پاڵەوانی فیلمی گلادیاتۆر ئاشکرایکرد ئەو ناسیاوی لەگەڵ ھەندێ ھونەرمەندە بەناوبانگەکانی تورکیا ھەیە، لەوانە یڵماز ئەرۆغان و کڤانچ تاتڵیتو و جەم یڵماز و نورگوڵ یەشیلای.
لە بەشێکی دیکەی ووتەکانیدا ئاماژەی بە پێشکەوتنی ھونەر و بەتایبەت سینەما لە تورکیا کرد و ھۆکارەکەشی بۆ ھاوکاری حکومەتی ئەو وڵاتە گەراندەوە و رایگەیاند: تورکیا وڵاتێکی گەورەیە من خۆشحاڵم کە لە وڵاتێکدام ھونەر تیایدا پێشکەوتووە.
لەبارەی وێنەگرتنی فیلمە نوێییەکەی, رۆسێل کرۆو ئاشکرایکرد ئەو زۆرێک لە ناوچەکانی تورکیا گەڕاوە، بەڵام تائێستا نەیتوانیوە لۆکەیشنی تەواو وەربگرێت و ووتیشی دەشێت ھەندێک لە وێنەگرتنەکان لەناو ئیستەنبوڵدا بن و ئەوەی تریشی پەیوەستە بە ڕێپێدانی حکومەتی تورکی بۆ وێنەگرتنی فیلمەکە.
لە بەشێکی چاوپێکەوتنەکەی نێوان وەزیری ڕۆشنبیری تورکیا و رۆسێل کرۆو دا, یڵماز ئەردۆگان ی ئەکتەری بەناو بانگی تورکیا ئامادەبوو.
سەبارەت بە ئەگەری بەشداریکردنی لەو فیلمەدا، ئەردۆغان گوتی" تائێستا لەو بارەیەوە قسە نەکراوە، بەڵام ئەگەر داوایەکی وای بکرێت، ئەوا کاری لەسەر دەکات."