سلێمانی
گوته‌بێژی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان(یاسین مه‌حمود) بۆ AA ئاشكرایكرد قه‌باره‌ی وه‌به‌رهێنان له‌هه‌رێمی كوردستان ئێستا گه‌یشتووه‌ته زیاتر له 35 ملیار دۆلار‌و كۆمپانیاكانی توركیا له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی كۆمپانیا بیانییه‌كانن له‌و پرۆژانه‌دا.
یاسین له‌باره‌ی رۆڵی كۆمپانیاكانی توركیا له‌هه‌رێمی كوردستان گوتی " ئه‌وان ڕۆڵێكی مه‌زنیان هه‌یه لهپڕۆژهكانی وه‌به‌رهێنان، زۆربه‌ی پڕۆژه ستراتیژییه‌كانی ئێستای هه‌رێم له‌لایه‌ن كۆمپانیا توركییه‌كانه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێن، ته‌نانه‌ت ئه‌و پڕۆژانه‌شی له‌لایه‌ن كۆمپانیا خۆماڵیهكانهوه ده‌كرێن پێویستییان به‌كۆمپانیا توركییه‌كان هه‌یه".
گوته‌بێژی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له‌پرۆژه‌كانی به‌ڵێنده‌رایه‌تی و وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان، توركیا له‌ڕێزی پێشه‌وه‌ی وڵاتانی دیكه‌دایه كه‌و به‌قه‌باره‌ی 10 ملیار دۆلار ساڵانه كاڵا هه‌نارده‌ی هه‌رێم ده‌كا.
حه‌فته‌ی رابردوو سه‌رۆكی رێكخراوی كارسازانی توركیا رایگه‌یاندبوو عێراق دووه‌مین وڵاته بۆ هه‌نارده‌كردنی كاڵا بازرگانییه‌كانی توركیا‌و به‌شی زۆری ئه‌و ههناردنانه بۆ هه‌رێمی كوردستانه.
وه‌زاره‌تی پلاندنانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد له‌بودجه‌ی گشتی ساڵی ٢٠١٤دا چوار تا شه‌ش تریلیۆن دینار دابین ده‌كرێ بۆ پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان.