ئادانا
هه‌ڵبژاردنه‌كانی باشترین کەس بۆ بەشداری پێکردنیان لە "كۆڕی میوزیکی كوردی" به‌سه‌رپه‌رشتی كه‌ناڵی ته‌ره‌ته كوردی له شاری ئادانا ئه‌نجام درا.
له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا، گوله‌ر ئیشیك و ئایدن ئایدن، ئه‌نڵ ئایدن وه‌ك داوه‌ر به‌شداربوون و چه‌ندین به‌شداربووش به‌مه‌به‌ستی وه‌رگیرانیان له "كۆڕی میوزیکی كوردی" ده‌نگی خۆیان بۆ داوه‌ران پێشكه‌ش كرد.
هه‌ماهه‌نگسازی كه‌ناڵی ته‌ره‌ته‌ی كوردی، موسته‌فا ئێكیجی رایگه‌یاند كه كه‌ناڵه‌كه‌یان بۆ یه‌كه‌مجار له توركیا له هه‌وڵی پێكهێنانی " كۆڕی میوزیکی كوردییه" به‌ده‌نگی جیاواز.
ئێكیجی راشیگه‌یاند كه كۆڕەكه هه‌وڵده‌دات چه‌ندین به‌رهه‌می كوردی کۆن دووباره به فۆرمێكی نوێ رێك بخاتەوە.
ناوبراو گوتیشی: "ئه‌مه له‌گه‌ڵ قۆناغی چاره‌سه‌ریی به‌مه‌به‌ستی فراوانكردنی میوزیك و كولتووری كوردی خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی ته‌ره‌ته كوردییه، ئه‌مڕو له ئادانا كه‌سانێكی زۆر به خۆشحاڵییه‌وه به‌شداربوون. ئه‌م هه‌نگاوه له قۆناغی چاره‌سه‌ریی به هه‌نگاوێكی باش له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت. قۆناغی چاره‌سه‌ری ته‌نها چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئه‌منی نییه به‌ڵكو ئه‌م قۆناغه هه‌نگاوێكه بۆ هه‌ڵگرتنی ئه‌و کۆسپانەی كه خراونه‌ته سه‌ر كولتووری كوردی".