Özgün Tiran,Ufuk Ertop
05 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 06 حوزەیران 2023
کرکلارئەلی- AA
لە میانی چالاکیی زۆرانبازیدا لە کرکلارئەلی کە لەلایەن شارەوانیی بویوکماندرا'ەوە بەڕێوە دەچێت، پێشبڕکێی ئەسپسواری ئەنجام درا.
پێشبڕکێکە بە بەشداریپێکردنی ئەسپی عەرەبی و ئینگلیزی بۆ سێ ئاست پۆلین کرا و هەریەک لە ئەسپسواران سەرکان کاراکۆچ، مەهمەت ئاکتای و بەهادین یەنیئۆغڵو پلەی یەکەمیان بەدەست هێنا و خەڵات کران.
سەرۆکی شارەوانیی بویوکماندرا، ئەرسان چۆلگەچەن بە میدیاکارانی راگەیاند پێشبڕکێکە بە بەشداریپێکردنی ١١ ئەسپ ئەنجام دراوە و سوپاسی ئەسپسوارانی بەشداربووی کرد.
دواتر خەڵاتەکان لەلایەن پارێزگاری کرکلارئەلی، بیرۆڵ ئەکینجی و چۆلگەچەن'ەوە بەسەر ئەسپسوارە یەکەمەکاندا دابەش کرا.