18 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 19 کانوونی دووەم 2020
وارشۆ - AA
گەورەترین پێشانگای یارییەکانی لۆگۆ لە وارشۆی پایتەختی وڵاتی پۆڵەندا، کە یەکێکە لە بەناوباگترین و شارە گەشتیاریەکانی کیشووەری ئەورووپا کرایەوە کە لەمیانیدا کۆشکەکان، ناوەندی بازرگانی جیھان، کەشتی جەنگی ئەستێرەی هەسارەکان و ھەروەھا چەندین شوێنی دیکەی بەناوبانگی جیھان نمایش کران.
پێشانگاکە لە یاریگای نیشتمانی وارشۆ کرایەوە کە بە گەورەترین یارییەکانی لۆگۆ لە پۆڵەندا دادەندرێت.
لە پێشانگاکەدا کۆشکەکان، ناوەندی بازرگانی جیھان، کەشتی جەنگی ئەستێرەی هەسارەکان، قەشەی بوتڕس-ی بەناوبانگ لە ڤاتیکان، قەڵای هۆگرتس، گۆرانبێژی فیرقەی کوین، فریدی میرکۆری، هونەرمەندی ئەمریکی، ئەلڤێس بریسلی، هاری پۆتەر و کەشتی فایکنگ لەگەڵ چەندین شوێنی دیکەی بەناوبانگی جیھان نمایش کران.
ئەوەی لە پێشانگاکەدا زۆرترین سەرنجی راکێشا بەلای خۆیدا دیزاینی کەنیسەی نۆتردام بوو، کە لە لایەن کەسێکەوە بە ٤٠٠ ھەزار پارچە میکانۆ لە ماوەی ٥٠٠ کاتژمێردا دروستکرابوو.