Kasım İleri
07 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2020
واشنتۆن - AA
کاندیدی دیموکراتەکان، جۆ بایدن ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکای بردەوە و بوو ٤٦ ـەمین سەرۆکی ئەمریکا.
بەپێی داتاکانی ئاژانسی ھەواڵی ئەی پی، بایدن لە ویلایەتی پەنسیلڤانیا بە پێش کاندیدی کۆمارییەکان، دۆناڵد ترەمپ کەوتەوە و بووە براوەی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا.
جیاکردنەوەی دەنگەکان لە ویلایەتەکانی نیڤادا، ئاریزۆنا، کارۆلینای باکوور و جۆرجیا بەردەوامە و ئەمڕۆش جیاکردنەوەی دەنگەکانی پەنسیلڤانیا کۆتایی ھات.
بەپێی داتاکانی ئەی پی، بایدن بە بەدەستھێنانی le سەدا ٤٩.٦ی دەنگەکان لە ویلایەتی پەنسیلڤانیا سەرکەوتنی بەدەستھێنا.
بەم پێیەش بایدن بووە براوەی ھەڵبژاردنەکان و ٤٦ـەمین سەرۆکی ئەمریکا.
ترەمپ ئەگەر لە ھەرسێ ویلایەتەکانی جۆرجیا، نیڤادا و ئاریزۆنا سەریشبکەوێ ئیتر کاریگەری لەسە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکاندا نابێت.