Abdullah Shukur
03 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 04 مای,س 2016
نزیکەی چوار ھەزار ئافرەت لە ئێران بەئامانجی بەرزکردنەوەی متمانە و بەرگریکردن لە خۆیان وانەی نینجا وەردەگرن.
راھێنەری ھونەری شەڕکردن و بەرگریکردن لە ھۆڵی وەرزشی رەفەح لەشاری تاران، تینا روشێنیا بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە لەم دوایانەدا خەڵک زیاتر ئارەزووی ھونەری بەرگری و شەڕکردن دەکات و ژمارەی ئەو ئافرەتانەی کە دەیانەوێت راھێنانی نینجا وەربگرن لە بەرزبوونەوە دایە.
روشێنیا گوتی: "نزیکەی چوار ھەزار ئافرەت لە ئێران بەئامانجی بەرزکردنەوەی متمانە و بەرگریکردن لە خۆیان بەشداری لە راھێنانەکانی نینجا دەکەن".
روشێنا ئاماژەی بەوە دا کە ئەو خاوەنی پشتێنەی رەشە و نزیکەی ٢٠ ساڵە وەرزشی کاراتێ، تایکواندۆ و کیک بۆکسینگ دەکات وێڕایی ئەوەی کە ١٤ ساڵە وەرزشی نینجا دەکات.
روشێنیا جەختیشی لەوە کردەوە کە نزیکەی ٤٠ ئافرەتی وەرزشوان لە ھۆڵەکەیاندا کار دەکەن و ١١٠ ئافرەتی راھێنەری نینجاش لە سەرتاسەری وڵات ھەیە.