Doğa Kırmızıoğlu
07 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2021
ئەنقەرە – AA
یانەی کلیڤلاند کاڤالیرس لە یارییەکی ئامادەکردنی پێش دەستپێکردنی وەرزی نوێی خولی تۆپی باسکەی ئەمریکا (NBA) لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی ٩٩-٩٦ لە یانەی ئاتڵانتا ھاوکسی بردەوە.
حەوت یاریی ئامادەکردن بۆ وەرزی ٢٠٢١-٢٠٢٢ی NBA، بەڕێوەچوو.
لەو یارییەی کە لە ستەیت فرام ئارێنادا بەڕێوەچوو، یانەی کلیڤلاند کاڤالیرس توانی لە بەشی کۆتایی یارییەکەدا بە جیاوازی سێ خاڵ لە ئاتڵانتا ھاوکس بباتەوە.
لە یانەی کلیڤلاند کاڤالیرس ھەریەک لە کۆلین سیکستۆن ١٩ خاڵ، داریۆس گارلاند ١٥ خاڵ و نۆ ئەسیستی تۆمار کرد.
یاریزانی تورک، جێدی عوسمان کە لە تەنھا ١٣ خولەک لەناو یاریگا بوو، توانی پێنج خاڵ و ئەسیستێک تۆمار بکات.
ئەنجامی یارییەکانی ئامادەکاریی بەم شێوەیە بوو:
فۆنێکس سەنس ١١٧ – ١٠٥ لۆس ئەنجلێس لەیکرز
دیترۆیت پیستۆنس ١١٥ – ١٠٥ سان ئەنتۆنیۆ سپورز
ئاتلانتا ھاوکس ٩٦ – ٩٩ کلیڤلاند کاڤالیرس
نیو ئۆریلیانز پیلیکانز ١٠٤ – ٨٦ ئۆرلاندۆ ماجیک
داڵاس ماڤیریکز ١١١ – ١٠١ ئوتاە جاز
گۆڵدن ستایت واریۆز ١١٨ – ١١٦ دێنڤەر نەگێتز
لۆس ئەنجلێس کلیپەرز ٩٨ – ١١٣ ساکرامێنتۆ کینگس