ئیستەنبوڵ
راھێنەری یانەی گەڵاتەسەڕای (فاتیح تەریم) گوتی "زۆر پێویستمان بە (ئاردا توران)ی یاریزانی یانەی (ئەتلەتیکۆ مەدرید)ی ئیسپانی ھەیە. دوای یارییەکەی ھەڵبژاردەی تورکیا دوو سەعات بە یەکەوە گفتوگۆمانکرد. ئاردا لەپێناو ھاتنە ریزی یانەکەمانەوە ئەوەی لەدەستی بێ دەیکات. ئاردا کوڕی گاڵاتەیە و ئێمە زۆر حەزدەکەین بێتە ریزی یانەکەمانەوە بەڵام ئەگەر ئەوە سەریشنەگرێت نابێ ئێمە کاریگەریی خراپمان لەسەر پێگەکەکەی ھەبێ لە ئەتلەتیکۆمەدرید".
تەریم ھەروەھا گوتی " نازانین دوا بڕِیار چی ئەبێ، من وای بە باش دەزانم سەرۆکی ھەردوو یانە لە دیدارێکدا ئەوە یەکلایی بکەنەوە. متمانەی تەواوم بە سەرۆکی یانەکەمان ھەیە. تا ئێستا ھیچ ھەنگاوێک نەنراوە بەڵام ئەوە مانای داخستنی دۆسیەکە ناگەیەنێ. ئیتر ئەرکەکە کەوتۆتە سەر شانی سەرۆکی یانە و یاریزانەکە خۆی. رۆیشتنی (ئاردا توران) لە گاڵاتەسەڕای سوپرایز بوو. پەنا بەخوا ھاتنەوەشی دەبێ بە سوپرایزێکی دیکە".