Yunus Kaymaz
20 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 20 مای,س 2026
لە خولی پریمەرلیگ-ی ئینگلیزیدا، یانەی ئارسیناڵ کە لە پێشەنگی ڕیزبەندیەکەدایە، دوای ئەوەی یانەی مانچستەر سیتی کە نزیکترین ڕکابەریەتی خاڵی لەدەستدا، کۆتایی بە چاوەڕوانی ٢٢ ساڵەی بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکە هێنا.
لە یارییەکانی هەفتەی ٣٧ی خولەکەدا، یانەی مانچستەر سیتی بووە میوانی یانەی بۆرنماوس و یاریەکە بە گۆڵێکی ئیلی جونیۆر کرۆوپی و گۆڵێکی ئێرلینگ هالاند، بە ئەنجامی ١-١ یەکسان بوون.
ئارسیناڵ کە یەک هەفتە پێش کۆتایی خولەکە جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتی گەیاندە چوار خاڵ، بۆ یەکەمجار لە دوای وەرزی ٢٠٠٣- ٢٠٠٤ەوە گەیشتە نازناوی پاڵەوانێتی خولەکە.
بە سەرپەرشتی ڕاهێنەری ئیسپانی، مایکڵ ئارتیتا هەڵبژاردەی پایتەخت توانی ١٤هەمین پاڵەوانێتی خولەکە بەدەستبهێنێت.