Mutlu Demirtaştan
03 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2021
تۆکیۆ- AA
له یاریی كۆتایی تۆپی گۆڵ (بۆ نابینایان) له چوارچێوه‌ی پارا ئۆڵۆمپیك تۆكیۆ ٢٠٢٠ هه‌ڵبژارده‌ی خانمانی توركیا بە ئەنجامی ٩-٢ لە هه‌ڵبژارده‌ی خانمانی ئه‌مریكای بردەوە.
یاریی كۆتایی له هۆڵی وه‌رزشی ماكوهاری مهسسه ئه‌نجام درا كه تیایدا هه‌ڵبژارده‌ی خانمانی توركیا و ئه‌مریكا رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه.
له گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌دا هه‌ڵبژارده‌كه‌ی توركیا توانی شه‌ش خاڵ تۆمار بكات و هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریكاش یه‌ك خاڵی تۆمار كرد. له گێمی دووه‌می یارییهكهیشدا توركیا توانی سێ خاڵی دیكه و ئه‌مریكاش یه‌ك خاڵی دیكه كۆ بكاته‌وه. به‌م جۆره توركیا به تۆماركردنی ٩ خاڵ به پێش هه‌ڵبژارده‌كه‌ی ئه‌مریكا كه‌وته‌وه و توانی خه‌ڵاتی زێڕین به‌ده‌ست بهێنێت.
هه‌ڵبژارده‌كه‌ی توركیا پێك هاتوون له قه‌ده‌ر چه‌لیك، شهیدانور كاپڵان، سه‌ڤدا ئاڵتونۆڵوك، سه‌ڤتاپ ئاڵتونۆڵوك، ره‌یحان یڵماز و فاتما گول. له دوای ریۆ ٢٠١٦ه‌وه ئه‌مه بۆ جاری دووه‌مه ئه‌م هه‌ڵبژارده‌یه به دوای یه‌كدا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنێت.