Ahmed Hassan
16 نیسان 2026•نوێکردنەوە: 16 نیسان 2026
لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا (UEFA Champions League) بۆ تۆپی پێ، یانەی بایرن میونخ بە ئەنجامی (٤-٣) لە یانەی ڕیال مەدرید بردەوە و سەرکەوت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی.
یانەی بایرن میونخ لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا لە یاریگای یانز ئارێنا، میوانداری یانەی ڕیاڵ مەدریدی کرد.
گۆڵەکانی ڕیال مەدرید لە خولەکەکانی یەک، ٢٩ی و ٤٢ گێمی یەکەمی یارییەکە، لەلایەن ھەریەک لە ئارادا گولەر و کیلیان مباپێیەوە تۆمارکران.
ھاوکات گۆڵەکانی یانەی بایرن میونخ لە خولەکانی ٦، ٣٨، ٨٩ و چوار خولەکی کاتی زیادکراو ٩٠+٤ یارییەکەدا، لەلایەن ھەریەک لەئەلێکساندەر پاڤلۆڤیچ، ھاری کەین، لویز دیاز و مایکل ئۆلیسێ تۆمار کران.
ئەنجامی یارییەکەیش بە ئەنجامی (٤-٣) لە بەرژەوەندی یانەی بایرن میونخ کۆتایی ھات.
یاری چوونیش کە لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئەنجامدرا بە ئەنجامی (٢-١) لە بەرژەوەندی بایرن میونخ کۆتایی ھات.
بەو ئەنجامەیش بایرن میونخ خۆی گەیاندە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ.
لە یاری پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ بایرن میونخ بەرامبەر یانەی پاریس سان جێرمان یاری دەکات.
ھەروەھا لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا (UEFA Champions League) بۆ تۆپی پێ، یانەی ئارسناڵ و یانەی سپۆرتینگ لیشبۆنە بە ئەنجامی (٠-٠) یەکسنابوون.
بەڵام یانەی ئارسناڵ لە یاری چوون بە ئەنجامی (٠-١) لە یانەی سپۆرتینگ لیشبۆنە بردبووەوە.
بەو ئەنجامەیش یانەی ئارسناڵ سەرکەوت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ و لەو قۆناغەدا بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید یاری دەکات.