بەرلین
سایتی یانەی خولی تۆپی پێی یەکەمی ئەڵمانیا بایرن میونخ رایگەیاند كه یاریزانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی خابی ئەڵۆنسۆی گواستووەتەوە ریزەکانی خۆی و لەم بارەیەوەش رێکەوتنێک واژووکراوە.
یانەی بایرن میونخ ئەوەشی روون کردەوە کە ئەو یاریزانە بۆ ماوەی دوو ساڵ درێسی یانەکەی لەبەر دەکات بەم مەبەستەش دوێنێ لە شاری میونخ پشکنینی تەندروستی بۆ ئەنجام دراوە.
ئەڵۆنسۆ لە ساڵانی ٢٠٠٨ و ٢٠١٢ لە یارییەکانی چامپیۆنی ئەوروپا ھەروەھا جامی جیھانی ٢٠١٠ لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئیسپانیا بەشداری کردووە.