Sangar Hamad Azeez,Sarmand Hameed
23 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 23 مای,س 2016
شەوی رابردوو لەیاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا کە لە یاریگای ڤیسینتی کالدیرۆن بەڕێوەچوو یانەی بەرشلۆنە بە بردنەوەی لە یانەی سیڤیلیا بووە پاڵەوانی جامەکە.
لەگەڵ دەست پێکردنی یارییەکە، یاریزانانی بەرشەلۆنە کۆنترۆڵی یارییەکەیان کرد و بەردەوام هێرشیان بۆسەر گۆڵی یانەی سڤیلیا دەبرد، تا لە خولەکی ٣٦ دا لە هێرشێکی پێچەوانەدا یاریزان ماسکێرانۆ لە یانەی بەرشەلۆنە بە کارتی سوور کرایە دەرەوە و ئەمەش یارییەکەی باڵانسی یارییەکەی گۆڕی.
ئاستی یارییەکە دابەزی و هەردوو یانە سەرەڕای چەندین هەلی ئاسان نەیان توانی لە تەواوی ٩٠ خولەکەکە گۆڵ تۆمار بکەن. جیالەمەش لە خولەکی ٩٠ دا یاریزانی سیڤیلیا ئیڤەر بانێگا بە کارتی سوور کرایە دەرەوە، ئەمەش وایکرد جارێکی دیکە یانەی بەرشەلۆنە باڵا دەست بێت.
لە گێمی یەکەمی زیادکراودا و لە خولەکی ٩٦ یاریزان خۆردی ئەلبا گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی بەرشەلۆنە تۆمار کرد.
دواتر لە گێمی زیادکراوی دووەمدا یاریزان نەیمار داسیلڤا لە خولەکی ١٢١ گۆڵی دووەم و دڵنیایی بۆ یانە کەتەلۆنییەکە تۆمار کرد و بەم ئەنجامەش کۆتایی بە یارییەکە هات.
یانەی بەرشلۆنە بە بەدەست هێنانی ئەم نازناوە کۆی نازناوەکانی لە جامی شای ئیسپانیا گەیاندە ٢٨ جام لە مێژووی خۆیدا.