Mohammed Baqi Hussein
13 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2016
یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی كه له‌به‌رانبه‌ر یانه‌ی فۆلکسبۆرگی ئه‌ڵمانیدا 2 به 0 شكستی هێنابوو، توانیی به تۆماركردنی 3 گۆڵی بێ به‌رانبه‌ر له نێو یاریگای خۆیدا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت و بۆ قۆناغی پێش كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپا سه‌ربكه‌وێت.
ریال مه‌درید له خوله‌كه‌كانی سه‌ره‌تای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه‌دا به‌خێرایی ده‌ستیان به هێرشبردن كرد و ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی كریستیانۆ رۆناڵدۆ توانیی له خوله‌كه‌كانی 16 و 17دا دوو گۆڵی یه‌ك له‌دوای یه‌ك تۆماربكات و گێمی یه‌كه‌م به ئه‌نجامی 2 به 0 كۆتایی هات.
له گێمی دووه‌مدا و له خوله‌كه‌كانی 52 بۆ 60 فۆلکسبۆرگ توانیی هێرشه‌كانی له‌سه‌ر ریال مه‌درید چڕبكاته‌وه و چه‌ند جارێك له تۆماركردنی گۆڵ نزیکبێته‌وه، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.
له‌خوله‌كی 77دا رۆناڵدۆ توانی گۆڵی سێیه‌می خۆی و یانه‌كه‌ی تۆماربكات و به‌و ئه‌نجامه یارییه‌كه كۆتایی هات.
- رۆناڵدۆ گۆڵه‌كانی گه‌یانده 16 گۆڵ له 10 رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دا
رۆناڵدۆ توانیی له خولی ئه‌مساڵی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپادا ژماره‌ی گۆڵه‌كانی بگه‌یه‌نێته 16 گۆڵ.
گۆڵگه‌ری خوله‌كه كریستیانۆ رۆناڵدۆ به‌م پێیه كۆی ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له خوله‌كانی یانه پاڵه‌وانه‌كاندا گه‌یانده 93 گۆڵ.
له خولی 2013 - 2014ی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپادا رۆناڵدۆ توانیی 17 گۆڵ تۆماربكات و ببێته گۆڵكاری خوله‌كه.
هه‌روه‌ها رۆناڵدۆ به تۆماركردنی 5 هاتریك، توانی بگاته‌وه به لیۆنێل مێسی ئه‌رجه‌نتینی یاریزانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه كه خاوه‌نی ژماره‌ی پێوانه‌یی بوو.