Muhammet Ali Kemal
04 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 05 مای,س 2017
ئەنقەرە - AA
یەکێتیی نێودەوڵەتیی تۆپی پێ (فیفا) ریزبەندی هەڵبژاردەکانی جیهانی بۆ مانگی ئایار بڵاوکردەوە و بەو پێیەش تورکیا توانیویەتی پارێزگاریی لە پێگەی خۆی بکات و لە ریزبەندیی ٢٢دا بمێنێتەوە.
لەو ریزبەندییەدا کە لە ماڵپەڕی فیفادا بڵاوکراوەتەوە، بەرازیل پێشنەگە و پێگەی ١٠ هەڵبژاردەی یەکەمیش، لەچاو مانگی رابردوودا هیچ گۆڕانکارییەکیان بەسەردا نەهاتووە.
رکابەرەکانی تورکیا لە پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی ٢٠١٨دا کە دەکەونە گرووپی ئایەوە، کرواتیا لە پلەی ١٨دا، ئایسلەندا لە پلەی ٢١دا، ئۆکراینا لە پلەی ٣٧دا، فینلەندا لە پلەی ٩٧دا و کۆسۆڤۆ لە پلەی ١٧٢دا دێن.
هەڵبژاردەی مەدەگەسکار، بە جارێک و لەماوەی مانگێکدا ٩ پلە چووەتە سەرەوە و خۆی گەیاندووەتە پلەی ١١١، بەوشێوەیەش تاکە هەڵبژاردەیە کە لەماوەی ئەو مانگەدا زۆرترین پلەی بڕیبێت.
ریزبەندیی داهاتووی هەڵبژاردەکانی جیهان لە ١ی حوزەیراندا بڵاودەکرێتەوە.
١٠ هەڵبژاردەی یەکەمی ریزبەندیی فیفا بۆ مانگی ئایار بەم شێوەیەیە:
| پلە | هەڵبژاردەکان | خاڵ | گۆڕانکاریی |
| 1 | بەرازیل | 1672 | - |
| 2 | ئەرجەنتین | 1603 | - |
| 3 | ئەڵمانیا | 1464 | - |
| 4 | چیلی
| 1411 | - |
| 5 | کۆلۆمبیا
| 1348 | - |
| 6 | فەڕەنسا | 1294 | - |
| 7 | بەلجیکا | 1281 | - |
| 8 | پورتوگال | 1259 | - |
| 9 | سویسرا | 1212 | - |
| 10 | ئیسپانیا | 1204 | -
|