Musa Samur
06 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2020
ئەنقەرە - AA
تیمی زۆرانبازی تورکیا لە وڵاتی پۆڵەندا بەشداری کێبڕکێی نێودەوڵەتی زیۆلکۆڤسکی پیتلاسینسکی کرد و توانی چوار مەدالیای زێڕ، سێ مەدالیای زیو و حەوت مەدالیای بڕۆنز بەدەستبهێنێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی فێدراسیۆنی زۆرانبازی تورکیا، لە دووەم رۆژی زۆرانبازییەکاندا هەریەکە لە یاریزانان ئەرهان یایلاجی و سولەیمان کارەدەنیز مەدالیای زێڕ، عارف ئۆزان مەدالیای زیو، سەلیم یاشار و فاتیح ئەردین مەدالیای بڕۆنزیان بەدەستهێناوە.
بەمشێوەیە تیمەکە لە ماوەی کێبڕکێی نێودەوڵەتی زیۆلکۆڤسکی پیتلاسینسکی ١٤ مەدالیای بەدەستهێناوە و بووەتە پاڵەوانی کێبڕکێکە دوای تورکیا هەریەکە لە پۆڵندا بە پلەی دووەم و مۆڵدۆڤا بە پلەی سێیەم دێن.