Sangar Hamad Azeez
06 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 08 حوزەیران 2016
یاریزانی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و هێرشبەری یانەی ئارسناڵ ئۆلیڤەر جیرۆد باس لە هاتنی هێرشبەری یانەی لیستەر سیتی جێمی ڤاردی دەکات بۆ یانەکەی.
لە میانی لێدوانێکی بۆ سکای سپۆرت، هێرشبەری یانەی ئەرسناڵ ئۆلیڤەر جیرۆد باسی لە هاتنی جێمی ڤاردی کرد بۆ یانەکەیی و گوتی: "خۆشحاڵم بە بیستنی هاتنی جێمی ڤاردی بۆ یانەکەم".
جیرۆد باسی لەوە کرد کە یانەی ئەرسناڵ هەموو کات هێرشبەری بە توانای هێناوەتە ریزەکانیەوە و گوتی: "لە ئەگەری پەیوەندیکردنی ڤاردی بە یانەکە ئەگەری هەیە تاکتیکی یانەکە بگۆڕێت بۆ ٤-٤-٢".
جێگەی ئاماژەیە یاریزان جێمی ڤاردی لە یانەی لیستەر سیتی یاری دەکات و وەرزی رابردوو توانی ٢٤ گۆڵ لەگەڵ یانەکەی تۆمار بکات.