Sangar Hamad Azeez
26 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 26 تشرینی دووەم 2015
لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی پێنجەمی خولی یانەی پاڵەوانەکانی ئەورووپا و لە کۆمەڵەی سێیەمدا، شەوی رابردوو یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە یاریگەی ڤیسێنتی کاڵدیرۆنی تایبەت بەخۆی میوانداری یانەی گەڵەتەسەرای تورکی کرد و یارییەکەشی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لێ بردەوە.
هەردوو گۆڵەکەش لە خولەکەکانی 13 و 65 دا لەلایەن هێرشبەری فەڕەنسی ئەنتوان گریزمانەوە تۆمار کران.
سەرەڕای ئەوەی قۆناغی کۆمەڵەکان یاریەکی ماوە بەڵام یانەکانی ئەتلەتیکۆ مەدرید و بەنفیکا سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی داهاتوو مسۆگەر کردووە.
سێیەمی کۆمەڵەکەش کە بەشداری لە یوڕۆپا لیگ دەکات لە کۆتا یارییەکەدا لە نێوان گەڵەتەسەرای و ئاستانا بە دیار دەکەوێت.
ئەنجامەکانی کۆمەڵەی سێیەم تا هەفتەی پێنجەم بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
| | یانەکان | ی | ب | یک | د | گک | گل | جگ | خ |
| 1 | ئەتلەتیکۆ مەدرید | 5 | 3 | 1 | 1 | 9 | 2 | 7 | 10 |
| 2 | بەنفیکا | 5 | 3 | 1 | 1 | 9 | 6 | 3 | 10 |
| 3 | گەڵاتەسەرای | 5 | 1 | 1 | 3 | 5 | 9 | -4 | 4 |
| 4 | ئاستانا | 5 | 0 | 3 | 2 | 4 | 10 | -6 | 3 |