Doga Kirmizioglu,reva haci
04 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 05 کانوونی دووەم 2019
ئەنقەرە - AA
لە مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتدا کە لە دوبەی بەڕێوەچوو، ئەفسانەی پورتوگالی توانی هەریەک لە یاریزانی ئەتلەتیکۆ مەدرید ئەنتۆنی گریزمان و یاریزانی پاریس سانت جێرمان کلیان ئێم باپی تێپەرینێت و بۆ جاری سێهەم لە لیستی باشترین یاریزانەکان دەستنیشان کرا.
رۆناڵدۆ کە وەک بژاردەی لایەنگران خەڵاتی پێبەخشرا، لە دوای مەراسیمەکە گوتی، "لەمە باشتر نەمدەتوانی پێ بنێمە سەری ساڵەوە. سوپاسی هەموو لایەک دەکەم بەهۆی خەڵاتەکەوە".
لە مەراسیمەکەدا خەڵاتی باشترین راهێنەری ساڵیش کە بەشداری دوایین پاڵەوانێتی کاسی جیهانی کردووە درایە راهێنەری فەڕەنسا دیدیەر دیشامپس، خەڵاتی پیشە درایە ئەفسانەی تۆپی پێی بەرەگەز بەرازیلی رۆناڵدۆ.