Yunus Kaymaz
13 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2021
ئیستانبوڵ - AA
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی جارێکی دیکە دانی ئالڤێسی ھێنایەوە نێو ریزە یاریزانەکانی.
لەو بارەیەوە یانە ئیسپانییەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و ئەوەی خستوەتەڕوو کە ئەو یاریزانە لە ھەفتەی ئایندەوە لەگەڵ بارسێلۆنا دەست بە کاردەبێت و لە کانوونی دووەمەوە تا کۆتایی وەرزەکە کراسی ئەو یانەیە لەبەر دەکات.
لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٨- ٢٠١٦دا ئەو یاریزانە بەڕازیلییە یاری بۆ بارسێلۆنا دەکرد لەو ماوەیەشدا یانەکە توانیبووی ٢٣ جام بباتەوە.
دواتر ئالڤێس چووە یانەی یوڤانتوس، دوای ئەویش چووە پاریس سانت جێرمان و لە کۆتاییشدا بۆ یانەی ساوپاولۆ یاری دەکرد.