Şenhan Bolelli
14 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 14 تەمووز 2020
مەدرید - AA
لە هەفتەی ٣٦ی لا لیگادا، یانەی ریال مەدرید رووبەڕووی یانەی گرانادا بووە.
لە نیوەی یەکەمی یارییەکەدا، هەریەکە لە یاریزانان فێرلاند مێندی لە خولەکی ١٠ و کەریم بەنزەمە لە خولەکی ١٩دا، گۆڵی یەکەم و دووەمیان بۆ یانەی ریال مەدرید تۆمار کرد.
لە نیوەی دووەمی یارییەکەدا و لە خولەکی ٥٠دا، یاریزان داروین ماکیس گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی گرانادا تۆمار کرد.
یارییەکە بە ئەنجامی ٢-١ لە بەرژەوەندی ریال مەدرید کۆتایی هات.
بەم شێوەیە ریال مەدرید ژمارەی خاڵەکانی گەیشتە ٨٣ خاڵ و بە چوار خاڵ لە پێش یانەی بارسێلۆناوەیە، ئەگەر تەنها لە یارییەکی دیکەدا سەرکەوتووبێت دەبێتە پاڵەوانی لا لیگا و بۆ جاری ٣٤مین ئەو نازناوە بەدەست دەهێنێت.
لە بەرامبەریشدا یانەی گرانادا بە تۆمارکردنی ٥٠ خاڵ لە ریزبەندی دەیەمی یانە پلە یەکەکانی ئیسپانیادا مایەوە.