Emre Doğan
26 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2022
دۆحه-AA
له‌میانی یارییه‌كانی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان له چوارچێوه‌ی جامی جیهانیی ٢٠٢٢ له قه‌ته‌ر، له كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م، فه‌ڕه‌نسا به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له دانیماركی برده‌وه و توانی سه‌ركه‌وێت بۆ قۆناغی ١٦ی جامه‌كه.
فه‌ڕه‌نسا ژماره‌ی خاڵه‌كانی گه‌یانده شه‌ش خاڵ و له دوایین یاریشیدا رووبه‌ڕووی تونس ده‌بێته‌وه.
یارییه‌كه‌ی نێوان فه‌ڕه‌نسا و دانیمارك له یاریگای ٩٧٤ به‌ڕێوه‌چوو.
گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كانی هه‌ردوولا بۆ تۆماركردنی هه‌ژاندنی تۆڕی گۆڵی یه‌كتری، بێ گۆڵ به‌ڕێوه‌چوو.
له خوله‌كی ٦١ی گێمی دووه‌مدا مباپێ توانی تۆڕی گۆڵی دانیمارك بهه‌ژێنێت و كه‌ڵه‌شێره‌كان به گۆڵێك پێشبخات.
له به‌رامبه‌ردا دانیمارك له خوله‌كی ٦٨دا توانی گۆڵی یه‌كسانبوون تۆماربكات له‌رێگه‌ی كریستێنسنهوه و ئه‌نجامه‌كه بكاته ١-١.
دوای ئه‌وه‌ی كه گۆڵیان تۆماركرد، دانیمارك هه‌وڵه‌كانیان چڕكرده‌وه به‌ڵام نه‌یانتوانی به گۆڵ كۆتایی پێبهێنن.
له خوله‌كی ٨٦دا جارێكی دیكه مباپێ توانی تۆڕی گۆڵی دانیمارك بهه‌ژێنێت و گۆڵی دووه‌می خۆی و هه‌ڵبژارده‌كه‌ی تۆماربكات و ئه‌نجامه‌كه بكاته ٢-١.
هه‌ر به‌و ئه‌نجامه‌ش فه‌ڕه‌نسا له دانیماركی برده‌وه و بووه یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده كه سه‌ركه‌وت بۆ قۆناغی ١٦ی مۆندیالی ٢٠٢٢ له قه‌ته‌ر.