ئەنقەرە
ئەنجوومەنی ئەتیكی یەکێتیی تۆپی پێی نێودەوڵەتی فیفا سزای وەرگرتەنەوی مافی بەسەر 11 بەرپرسی فیفا داسەپاند كە لە نێویاندا هەردوو جێگری سەرۆكی فیفا جێفری ویب و ئەوگێنیۆ فیگتویرێدۆش ھەیە.
سكاڵاکانی یاسایی لە هەردوو وڵاتی سوید و ئەمریكا تۆمار كراون. سزادانەكە كاتییە و لە ئێستادا روون نییە ئاخۆ سزاكە بەو شێوەیە دەمێنێتەوە یاخود گۆڕانكاری نەسەردا دێت.
بەپێی روونكردنەوەیەكی فیفا سەبارەت بەو دۆسیە، 11 بەرپرسی یەکێتیی تۆپی پێی نێودەوڵەتی لێپێچینەوەیان لەگەڵدا كراوە بە تۆمەتی ئەوەی بەرپرسانی سوید لە ساڵی 1990وە بەرتیلیان لە كۆمپانیاكانی راگەیاندن و رێكلام وەرگرتووە ھاوكات تۆمەتی ئەوەشیان خراوەتە پاڵ كە لە قۆناغی میوانداریێتی كردنی جامی جیھانی 2022 پارەی رەشیان وەرگرتووە.
بەرپرسانی فیفا لە ئەمریكاش بەوە تۆمەتباركراون کە لە ساڵی 1991وە لە زۆربەی چاڵاكییەكانی تۆپی پێدا گەندەڵیان كردووە. لەو چوارچێوەیەشدا 11 كەس بە تێوەگلانیان لە گەندەڵی لێپێچینەوەیان لەگەڵدا كراوە و مافیان بۆ ماوەیەی كاتی لێوەرگیراوەتەوە.
سەرۆكی كۆمیسیۆنی دادپەروەری ئەنجوومەنی ئەتیكی یەکێتیی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ھانس یواکیم ئیككەرت سزای بەسەر جێفری ویب، ئەوگێنیۆ فیگتویرێدۆ، ئێدواردۆ لی، جولیۆ رۆچا، كۆستاس تاكاس، جاك وارنێر، رافائل ئێسكوڤێل، خۆزێ مارییا مارین، نیكۆڵاس لی ئۆز، چوك بلازێر و داریل وارنێردا سەپاند.